په‌یوه‌ندیكردنى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به خاڵى سه‌ره‌كى داده‌نرێت بۆ به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراو تاوەکو بتوانن له ده‌زگاى یاساداناندا نوێنه‌رایه‌تى ده‌نگده‌رانى خۆیان بكه‌ن و وه‌ڵامی پێداویستیه‌كانیان بده‌نه‌وه. ئه‌و رێبه‌ره پوختە رێنمایى وئامرازهكان بۆ یارمه‌تیدانى په‌رله‌مانتاران به مه‌به‌ستى زامنكردنى حوكمڕانیهكى بەدەنگەوەهاتوو و كراوه و له‌خۆگری هەموو لایەنەک ده‌خاته‌روو. ئه‌وه‌ى له‌و رێبه‌ره‌دا هاتووه بریتیه له تێڕوانینێكى گشتى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دامه‌زراندنى نووسینگه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن به هاوڵاتیان و رێنماییه‌كانى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندیكردن و رێكخستن و ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌كانى گفتوگۆكردنى سیاسات و هه‌روه‌ها خستنه‌رووى كه‌یسی نموونەیی له به‌رنامه‌ى په‌یمانگه‌ى دیموكراسى نیشتمانى له سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به هاوڵاتیان. زۆر له‌و كه‌یسانه‌ى كه ده‌خرێنه‌روو هه‌وڵه‌كانى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه و یاریده‌ده‌ره‌كانیان له نووسینگه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن به هاوڵاتیان ده‌رده‌خه‌ن له‌و پارێزگا تازه ئازادكراوانهى ژێر ده‌ستى داعش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌ند و وانانه ده‌ربكه‌ون كه لێیانه‌وه فێر ده‌بین و باشتر پیادهكردنهكان بخرێنه‌روو بۆ مانه‌وه‌مان له په‌یوه‌ندیکردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى به‌رده‌وامی هاوڵاتیان له‌كاتی ململانێکان و راگواستندا.
You must be logged in in order to leave a comment