سەرچاوەکان

دۆخی کارکردن لە پارێزگا ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لێکۆڵینەوەک لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار

ئەم توێژینەوەیە لە بارودۆخی ئێستای کار لە پێنج پارێزگای عێڕاقدا دەکۆڵێتەوە، کە گیرۆدەی داگیرکاریی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوونە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بە ئامانج کرێکارانی بواری بینا و بیناسازی لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەرکووک، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین وەکو نموونە وەرگیراون، تاوەکو دۆخ و مەرجەکانی کاریان بەراورد بکرێت بە چوارچێوەی یاسا نیشتیمانییەکەوە کە خۆی لە یاسای کاری کارپێکراوی ژمارە 37ی ساڵی 2015 و یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتیی کرێکاران بە ژمارە 39ی ساڵی 1971دا دەبینێتەوە. لە ڕاستیدا یاسای کاری ساڵی 2015 ی عێڕاقی، نموونەیەکە لە ناوچەکەدا کە لەگەڵ بنەماکانی ڕێنمایی کاری نێودەوڵەتی کۆکە و لەخۆگریی ڕای سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە کە لە بواری کارکردندا کار دەکەن. لەگەڵ ئەمەیشدا هێشتا یاساکە گیرۆدەی سستی و لاوازییە لە جێبەجێکردندا بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی حکوومەتی لەو پارێزگایانەدا کە ڕێکخراوی داعش لە 2014 بۆ 2017 داگیری کردبوون.

زیادکردنی لێدوان